کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران گرینگی بە ڕێگاوبانەکانی کوردستان نادات

11:56 - 3 خەزەڵوەر 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" دوای چەند ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دروستکردنی جادەی تڕانزیتیی نێوان شارەکانی "بۆکان بۆ میاندواو و بۆکان بۆ سەقز" ئەو جادەیە نیوەچڵیش نەبووە.

ئەو جادەیە پارێزگاکانی ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای کوردستان و ئێران بە پارێزگاکانی باشووری ئێران گرێ دەداتەوە.

ئەو جادەیە سەرەڕای ئەوەیکە چەند پارێزگای نێوخۆ پێکەوە گرێ دەدات جادەیەکی تڕانزیتییە و ڕۆژانە هاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە.

هاووڵاتییان وتوویانە، تەنیا کاتی هەڵبژاردنەکان چەند ڕۆژێک کاریان لەسەر کردووە پاشان بەجێیان هێشتووە.

بەهۆی هاتوچۆی زۆر لەو جادەیە ڕۆژانە هاووڵاتییان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و خەساری گیانی و ماڵییان بەر دەکەوێت.

ماوەیەک لەمەوپێش بەهۆی ڕووداوی زۆری هاتوچۆ هاووڵاتییان چەند کاتژمێر بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە کەمتەرخەمیی کاربەدەستان ڕێگایەکەیان داخستبوو.

ڕێگاکانی کوردستان لە دۆخێکی خراپدان و ڕێژیم هیچ هەوڵێک بۆ چاکسازییان نادات.