خه‌ڵكی خێرخواز و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە گوشاریان خراوەتە سەرکە دەبێ لە ژێر چاودێریی ئێمەدا کار بکەن.
دوای بڵاوبوونەوەی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له كوردستان و نه‌بوونی ئیمکانات و گوێ پێنه‌دانی ڕێژیمی ئێران بە سڵامەتیی خەڵکی کوردستان، چه‌ندین كه‌مپه‌ین و ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و ده‌یان كه‌سی خێرخواز له كوردستان ده‌ستیان بە دامەزراندنی کەمپەینی یارمەتی کرد.
ئەو کەمپەینانە بۆ چالاكی و ڕێنوێنیكردنی خەڵک دامەزرا به‌ڵام ڕێژیمی ئێران فشاری خستووەته سه‌ر ئه‌و كهمپهینانە و به‌رده‌وام كێشه‌یان بۆ درووست ده‌كات.
ڕێژیمی ئێران بە بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپەینانەی ڕاگه‌یاندووه كه هه‌موویان ده‌بێ له‌ژێر چاودێریی ئێمەدا کار بكه‌ن و یارمەتییەكانیشیان له ڕێگای ڕێژیمه‌وه بڵاو بكرێته‌وه.
هاوکات بەو کەمپەینانەی ڕاگەیاندووە کە دەبێ له چوارچێوه‌ی بڕیاراتی ڕێژیم‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی زه‌وتكردنی به‌رهه‌مه‌کان
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێژیم هه‌ڕه‌شه‌ی له زۆرێک له دوكتور و پەرەستارەکان كردووه كه نابێ هاوكاریی ئه‌و کەمپەینانە بكه‌ن.