بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران گوشاری بۆ سەر بنەماڵەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات هێناوە و بانگهێشتی کردوون کە کچ و کوڕەکانیان بهێننەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە دوای دەسبەسەرکردنی "خەبات وەیسی" خەڵکی "مەریوان" کە برای "دڵنیا وەیسی" یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، بنەماڵەکەی بانگهێشت کردووە و پێیان وتوون: "بە مەرجی هێنانەوەی دڵنیا و دەسهەڵگرتنی کچەکەتان لە پێشمەرگایەتی، خەبات ئازاد دەکەین".
ڕێژیمی ئێران بەردەوام بە هەڕەشە و تۆقان و داوای باجکردن لە بنەماڵەی پێشمەرگەکان، شەڕی ڕەوانی بۆ بنەماڵەکان دروست دەکات و دەیانخاتە ژێر گوشار و ئازاریان دەدات.