کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران گوندەکانی بانەی بە هێزەکانی خۆی تەنیوە

12:15 - 31 بانەمەڕ 2721

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە گوندی "بڵەسەن" و ڕێگای بانە بۆ دێهاتەکانی سەر سنوور، ڕێژیم هێزێکی زۆری جێگیر کردووە.

بەپێی زانیارییەکان هێزەکانی ڕیژیمی ئێران خاڵی پشکنینیان داناوە و ئیزن نادەن کە خەڵک بە ئاسانی هاتوچۆ بکەن.

هاوکات ڕێژیم گوندەکانی ئەو شارەی پڕ کردووە لە هێزی نیزامی و چاودێری بەسەر خەڵكدا دەکەن.

بەهۆی چالاکییەکانی پێشمەرگەی شار لە ماوەی ڕابردوودا لە بانە ڕێژیم ترسی لێ نیشتووە.

له‌ ڕۆژانی كۆتایی مانگی بانه‌مه‌ڕی ئەمساڵدا، پێشمه‌رگه‌كانی شار سەر به هێزی پیشمەرگەی کوردستان، لە چالاكییه‌كی سیاسی - تەشکیلاتیدا لەگەڵ خەڵک دیداریان کرد.

هاوکات ده‌سته‌یه‌ک لە پێشمەرگەکان لە چەندین گوندی ناوچەی بانە، هەروەها لەنێو شاری بانە، جەولەیان بەڕێوە بردبوو.

لەم چالاکییەدا کە لە قوڵایی خاکی کوردستان ئەنجام درا، ویڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبارەی پەیامی ڕاسان، هێزی پێشمەرگە دڵنیاییان بە خەڵکی کوردستان دایەوە کە تا سەر وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازەکەیان دەمێننەوە و له‌گه‌ڵ ویست و ئاواته‌كانی خه‌ڵكن.