کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران گەورەترین هەڕەشە بۆ جیهانییانە

17:18 - 24 رێبەندان 2719

خەڵکی ئاڵمان، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وەک گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر جیهانییان لە ساڵەکانی داهاتوودا پێناسە دەکەن.

بەپێی ڕاپرسییەک کە لە وڵاتی ئاڵماندا بەڕێوە چووە، ٦٦ لەسەدی خەڵکی ئەو وڵاتە، ڕێژیمی ئێران بە گەورەترین هەڕەشە بۆ ئاشتی و ئەمنییەت لە جیهان لە ساڵەکانی ڕابردوودا دەزانن.

پاش ڕێژیمی ئێران، ئامریکا، کۆرەی باکوور، تورکیە و ڕووسییە لە پلەکانی دواتردان.

پاش هەڵکشانی ناکۆکییەکان لە نێوان ئامریکا و ڕێژیمی ئێران، خەڵکی ئاڵمان لەو باوەڕەدان کە ئەگەری تێوەگلانی ئاڵمان لەو شەڕەدا زۆرە.

یەک چوارەمی خەڵکی ئاڵمان لە تێوەگلانی ئاڵمان لەم شەڕەدا نیگەرانییان دەربڕیوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەوڵە تێکدەرانەکانی بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی جیهانییان و لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر جیهانییان دێتە ئەژمار.