کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزم لە جیهانه

13:20 - 19 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: سێناتۆر "مارک ڕۆبیۆ" لە بارەی پیلانە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە جیهاندا هۆشداری داوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سێناتۆر "مارک ڕۆبیۆ"، یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوی ئامریکا باسی لەوە کردووە، کە ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران بەردەوامە له پیلاندانان بۆ کردەوەی تێرۆریستی.

ڕۆبیۆ لە قسەکانیدا جەختی کردووەتەوە، که دەبێ جیهان بە چاوێکی ئاوەڵاوە ڕێژیمی ئێران بخاتە ژێر چاوەدێرییەوە، چونکە ئەو ڕێژیمە گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندایه.

ڕێژیمی ئێران هەتا ئێستا سه‌دان تێرۆری له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام داوه‌ و ئێستا له‌ سه‌ره‌كیترین پشتیوانانی ڕێكخراوه‌ تێرۆریستییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ دێته‌ ئه‌ژمار. 

ئامریكا ساڵی ٢٠٠٧، سپای قودس، كه‌ لقی سپای پاسداران لە ده‌ره‌وه‌ی وڵاتە، خستووەته‌ نێو لیستی گرووپه‌ تێرۆریستیه‌كانەوە.

له‌م ساڵانه‌ی دواییەشدا دەیان فه‌رمانده‌ی سپا له‌ لایه‌ن ئامریكا و وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژئاواییەوە، خراونه‌ته‌ لیستی ڕه‌شی تێرۆرەوە و یان ته‌حریم كراون.

مەجلیسی دەوڵەتی کانادا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە گەڵاڵەیەکدا پەسەندی کرد، کە سەرجەم دانوستانەکانی خۆی بۆ دووبارە دەسپێکردنەوەی چالاکییە دیپلۆماتیکەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕابگرێت.

بەپێی ئەو پەسەندکراوەی مەجلیسی کانادا، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، خرایه لیستەی تێرۆرەوە.

پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تێرۆریزم بەردەوام ناڕەزایەتیی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژئاوای لێ کەوتووەتەوە و هەروەها ئەمساڵیش وەزارەتی دەرەوی ئامریکا، ڕێژیمی ئێرانی بە یەکەم وڵاتی پشتیوانیی تێرۆریزم لە جیهاندا ناساند.