وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدعای کردووە کە تیمێکی "جەیشولعەدل" لە عەمەلیاتێکدا نەیانتوانیوە سەرکەوتوو بن.
بەپێی ئەو ئیدعایەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەمە، تیمێک لە ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" کە ویستوویانە بێنە نێو خاکی ئێرانەوە شناسایی کراون و کوژراون.
ڕێژیم ڕایگەیاندووە، فەرماندەی ئەو تیمە بە ناوی "ئەلیاس ناڕوویی" بە ناوی خوازراوی "زوبەیر" کوژراوە.
لەبارەی ئەو عەمەلیاتە کە وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران باسی لێ کردووە، ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە.
ڕێکخراوی جەیشولعەدل ڕێکخراوێکی مەزهەبی ـ نەتەوەییە و بۆ بەرگری لە مافەکانی نەتەوەی بەلووچ دژی ڕێژیمی ئێران خەباتی چەکداری دەکات.