کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران پارازیت دەخاتە سەر تەلەفزیۆنی تیشک

13:04 - 29 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەوڵێکی دیکە دژ بە خەڵکی کوردستان و لە ترسی خەباتی خەڵکی تێکۆشەری کوردستاندا پارازیت دەخاتە سەر تەلەفزیۆنی تیشک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شارەکانی کوردستان و بەتایبەت لە شاری ڕوانسەر پارازیت خراوەتە سەر فرێکانسی تیشک تی ڤی.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد کە، هەموو کاناڵەکان جیا لەو کاناڵانەی کە فرێکانسیان لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک هاوبەشە  پەخشی ئاسایی خۆیان هەیە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی خەباتی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت حزووری پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵاتدا و هاوکات لەگەڵ کرانەوەی تیشک تی ڤی گوشارەکانی بۆ سەر خەڵکی کوردستان چڕتڕ کردووەتەوە.