کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی بەرپرسی ٩١ لە سەدی کوژراوانی شەڕی "سووریە"ن

17:41 - 1 پووشپەڕ 2722

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "میدل ئیست مانیتۆڕ" گرووپێکی مافی مرۆڤی لە ڕاپۆتێکدا باسی لە ڕێژیمی "بەشار ئەسەد" و هاوپەیمانەکانی کردووە کە لە شەڕی ١٠ ساڵەی نێوخۆیی "سووریە"دا کە دریژەی هەیە بەرپرسی کوشتنی ٩١ لەسەدی خەڵکن.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی"SNHR"  جێگر لە "بریتانیا" کە بۆ مافی مرۆڤ لە "سوریە" کار دەکات لە نێوان مانگی مارسی ٢٠١١ تا ژووئەنی ٢٠٢٢، ٢٢٨ هزار و ٨٩٣ کەسی مەدەنی لە سووریە کوژراون کە لەو ڕێژەیە ٢٠٠ هەتا ٣٩١ کەس لەلایەن ڕێژیمی "ئەسەد" و میلیشیاکانی ڕێژیمی ئیران کوژراون.

هەروەها ٦ هەزار و ٩٢٨ کەسیش لەلایەن هێزەکانی "ڕووسیە" کوژراون.

هەروەتر کوژاوەکانی دیکە لەلایەن داعش، هاوپەیمانی بە ڕێبەریی ئامریکا لایەنەکانی دیکە ئەنجام دراون.

هەروەها جگە لەوانە ڕێکخراوی "SNHR" بڵاوی کردەوە کە ٢٩ هەزار و ٧٩١ منداڵیش کوژراون.

بە وتەی "فازڵ عەبدولغەنی" دامەزرێنەری ئەو ڕێکخراوەیە هۆکاری ئەو ڕێژەیە لەو کوژراوانە کەڵکوەرگرتنی لەڕادەبەدری هێرشیی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان بووە و جەختی کردووەتەوە کە بەشێکی زۆری ئەو کوشتارانە بە ئەنقەست ئەنجام دراون.