![](/content/upload/1/news/48361_w920.jpg)
ڕێژیمی سووریە لە ڕێگای هاوردەکردنی حەبی فێنیسیلین جۆره حه‌بێكی هۆشبه‌ریی لێ دروست دەکات، كه پێی ده‌وترێت "كه‌پتاگۆن".
ئه‌و جۆره حهبانە لە ڕێگای لوبنان گەیەندراوەتە سووریە هەتا به‌و هۆیه‌وه زۆرترین داهاتی ده‌ست بكه‌وێت هەتا پێش بە هەرەسی ئابووریی خۆی بگرێت.
ئێستا سووریه بووه‌ته شوێنی بازرگانیكردن و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره حه‌به هۆشبه‌ره و بۆ وڵاتانی تر هەناردەی ده‌كات.
سووریە ئەو حەبانە دواتر بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەنێرێت و بەپێی ئامارەکان بڕی چەندین ملیۆن دۆلار پارە لەو حەبانە بەدەست دێنێت.
كه‌پتاگۆن له حه‌بی فینیسیلین و هیدرۆكلۆرید دروست ده‌كرێت و كاتێک له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ک بخورێت بوێریی زۆر دەبێت و لە هیچ شتێک ناترسێت.
ڕێژیمی ئەسەد بۆ سەربازەکانی کەڵک لەو حەبە وەردەگرێت.