کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی "کرونا" لە چین دوو بەرابەر بووەوە

11:55 - 7 رێبەندان 2719

ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی "کرونا" گەیشتە ٢ هەزار کەس و تا ئێستا ٥٦ کەس لە تووشبووان گیانی خۆیان لەدەست داوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی ڕێبەندان، شارەداری "ڤوهانـ"ـی چین، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند: "پێشبینی دەکرێت کە هەزار کەسی تر تووشی ئەم نەخۆشییە بووبێتن".

هەروەها زیادی کرد: "هێشتا لەسەر ٢ هەزار و ٢٠٠ کەس کە لە نەخۆشخانەکانی ئەم شارەدا خەوێندراون، تاقیکارییە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ نەکراوە"..

ئەم ڤایرۆسە هاوبنەماڵەی ڤایرۆسی "سارسـ"ـە کە لە ساڵەکانی ٢٠٠٢ – ٢٠٠٣ لە چیندا بڵاو بووەوە و دواتر لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا قوربانیی لێکەوتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ڕێژەی تووشبوون بەم ڤایرۆسە ٤٥ لەسەد ڕاگەیەندراوە کە ئەگەری تووشبوونی هەزار کەسی تر لە ئارادایە.