
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەمە وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ هەزار و ٨٤١ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنای جۆری کۆڤیدی ١٩ بوون و ٩٨٨ کەسیان لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.
بەپێی ئەو ئامارە ڕێژەی تووشبووانی ئەو پەتایە لە ئێران گەیشتووەتە ٧ ملیۆن و ١٠٢ هەزار و ١٥٩ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم هەروەها بڵاوی کردووەتەوە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٤ کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەست داوە و ڕێژەی قوربانییانی ئەو پەتایە گەیشتووەتە ١٣٨ هەزار و ٢٦٠ کەس.
هەروەها ٦ ملیۆن و ٧٤٧ هەزار و ٧٠ کەسیش تا ئێستا چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
ئەو ڕاپۆرتەی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم هەروەها باسی لەوە کردووە کە ٣ هەزار و ٤٢٨ تووشبووی ئەو پەتایە لە بەشی چاوەدێری تایبەت لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.
لە ئێستادا ١٤٨ شار لە دۆخی سوور، ١٩٦ شار لە دۆخی نارنجی، ١٠١ شار لە دۆخی زەرد و ٣ شار لە دۆخی شیندان.