کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی تووشبووانی منداڵان بە مادە سڕکەرەکان لە سنه بەرز بووەتەوە

11:35 - 4 خاکەلێوه 2721

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" زۆربەی منداڵانی ئەو شارە بوونەتە قوربانیی مادە سڕکەرەکان و ڕێژەی تووشبووان بەردەوام بەرز دەبێتەوە.

خەڵک بێکاری و پلانی سپا و ئیتلاعات بۆ تووشبووانی منداڵان و لاوان بە مادە سڕکەرەکان بە هۆکاری سەرەکی دەزانن.

حەشیمەتی شاری سنە ٥٠٠ هەزار کەسە و زۆرترین ڕێژەی بێکاریی لە پارێزگای "سنە"دا هەیە.

یەکێک لە سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەرکوت و بێ دەنگی خەڵکی کوردستان تووشکردنی خەڵک بە تایبەت لاوان بە مادە سڕکەرەکانه.