کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی قوربانی و بریندارانی بوومەلەرزەی ئەفغانستان ڕووی لە هەڵکشانە

12:38 - 2 پووشپەڕ 2722

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ئەفغانستان رێژەی قوربانییانی بوومەرلەرزی ڕۆژی چوارشەممە کە لەو وڵاتە ڕووی دا لانیکەم گەیشتووەتە هەزار و ٥٠٠ کەس.

بە وتەی "زەبیحوڵڵا موجاهید" وتەبێژی تاڵبان ڕێژەی بریندارانی ئەو بوومەرلەرزەیە گەیشتووەتە ٢ هەزار کەس.

"موجاهید" وتوویەتی کە دەسپێڕاگەیشتن بە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان زۆر دژوارە و ئێمە لەو پەیوەندییەدا پێویستیمان بە کەرەستەی تایبەت هەیە.

ناوبراو لە دریژەدا ڕەخنەی لەو وڵاتانە گرتووە کە بەڵێنیی یارمەتییان پێداون بەڵام یەک بەڵێنیشیان بۆ یارمەتی بە بوومەلەرزەلێدراون نەخستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، نووسینگەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەفغانستان، لە لاپەڕەی فەرمیی توییتێری خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە بارێکی ١٠ تۆنی کە پێکهاتووە لە یارمەتی پزیشکی و ئۆرژانسی لە بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی ئەو وڵاتە لە ڕێگادایه.