کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی منداڵانی کار لە ئێراندا زیاد دەبێت

17:37 - 12 خەزەڵوەر 2720

هەژاری و بێکاری خەڵکی بەهۆی سیاسەتەکانی ئابووریی ڕێژیمی ئێران بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕێژەی منداڵانی کاری بەرز بێتەوە.

"مەحموودعەباسی " سەرۆکی مەرجەعی کۆنواسیۆنی مافی منداڵان بە ئاماژە بە هەڵکشانی ڕێژەی  منداڵانی کار، دانی بەوەدا ناوە کە ئەو ئامارانەی لەلایەن دەزگاکانی دەسەڵاتەوە بڵاو دەکرێنەوە، ڕاست نین.

ناوبراو باسی لەوە کرد ڕێژەی منداڵانی کار لە دوو پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" و "خوراسان" کارەساتبارە.

ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی منداڵان باسیان لەوە کردووە منداڵانی کار لە هەموو دنیادا ڕوویان لە کەمیی کردووە بەڵام لە ئێراندا و بەهۆی هەلومەرجی خراپی ئابووریی ئەو ئامارە بە شێوەیەکی ترسناک هەڵکشاوە.

هەواڵدەریی "ئیرنا"ی سەر بە ڕێژیمی ئێران ڕێژەی منداڵانی کاری لە ئێراندا ٢ میلیۆن منداڵ مەزندە کردووە بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باس لە بوونی ٧ میلیۆن منداڵی کار لە ئێران دەکەن.

کێشە ئابوورییەکان، نەبوونی ژێرخانی ئابووری لە ئێران، هەژاری لەڕادەبەدەر بووەتە هۆی ئەوەیکە منداڵان ڕوو لە کاری سەر شەقام بکەن .