کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی منداڵی کار لە جیهاندا زیادی کردووە

12:42 - 22 جۆزەردان 2721

بەپێی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی یوونیسێف و ڕێکخراوی جیهانیی کار دوای ٢٠ ساڵ، ڕێژەی منداڵانی کار لە جیهاندا زیادی کردووە.

لە ساڵی ڕابردوودا نزیک بە ١٦٠ منداڵ لە سەرانسەری جیهاندا بوونەتە قوربانیی ڕووداوەکانی کار و هەروەها زیاتر لە ١٦ ملیۆن منداڵی کار لە باشووری ئافریقادا ژیان دەکەن.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئەو ئامارە هی پێش پەتای کۆرۆنایە و ڕێژەی منداڵانی کار لەکاتی گشتگیریی کۆرۆنادا زیاتر بووە و زۆربەی منداڵانی کار تەمەنیان لەنێوان ٥هەتا ١١ ساڵانە.

لە وڵاتی ئێراندا ئامارێکی ڕوون لە منداڵانی کار لە بەردەستدا نییە و ئامارەکانی ئێستا پیشان دەدەن کە زیاتر لە ٧ ملیۆن منداڵی کار لە ئێراندا بوونی هەیە.