کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی نزمی دێموکراسی لە ئێراندا

18:03 - 4 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: بە پێی دوایین ڕاپۆرتە بڕواپێکراوە جیهانییەکان، وڵاتی ئێران نادێموکراتیکترین وڵاتی دنیا بە ئەژمار دێت.

"ڕۆژنامەی ئێکۆنۆمیست" لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بارودۆخی دێموکراسی لە دنیا لە ساڵی ٢٠١٨ دا بڵاوی کردەوە کە سێ وڵاتی نۆروێژ، ئایسلەند و سوئێد، خاوەنی باشترین جۆرەکانی دێموکراسین و ڕێژیمی ئێران بە پلەی ١٥٠ لە نزمترین پلەدایە.

پێوەرە دێموکراتیکەکان بۆ پلەبەندی وڵاتان لەو راپۆرتەدا؛ پڕۆسەی هەڵبژاردن، باوەڕ بە فرەچەشنی، ئازادییە تاکەکەسییەکان، بەرهەمی رێژەی بەشداری سیاسی لە حکومەتدا و کەلتووری سیاسی، دیاری کراون.

بە لە بەرچاوگرتنی ئەم پێوەرانە، وڵاتەکانی دنیا بە چوار جۆر لە دەسەڵات، "دێموکراسی تەواو، دێموکراسی سەقەت، ڕێژیمی تێکەڵاو و ڕێژیمی تۆتالیتێر"، پۆلێنبەندی کراون.

لەم ئامارەدا ئاماژە کراوە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕیز تەنیا سووریە، عەرەبستانی سعوودی، یەمەن، سوودان و لیبی بارودۆخێکی نادێموکراتیکتریان بەنیسبەت ئێرانەوە هەبووە یان بە وتەیەکی دیکە وڵاتگەلێکی دیکتاتۆرن.

لە بەرانبەردا وڵاتانی ئێسکاندیناوی بە ڕیز: نۆروێژ، ئایسلەند، نیووزیلەند، دانمارک، کانادا، ئیرلەند، فەنلاند، ئوستۆرالیا، سویس، هۆلەند، لوگزامبوورگ، ئاڵمان، ئینگلستان، ئۆرۆگۆوە، ئۆتریش، مۆریس، ماڵت، ئیسپانیا، کاستاریکا، بیست وڵاتی تەواو دێموکراتیکی دنیا دێنە ئەژمار.

 وڵاتانی خاوەن دێموکراسی سەقەتیش پێک دێن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پلەی٢٥، کۆماری چێک پلەی ٣٤، بولغارستان پلەی٤٦، کرۆواسی پلەی ٦٠، سێربستان پلەی٦٣، ڕۆمانی پلەی٦٦ یان بۆ خۆیان تۆمار کردووە.

هەروەها ڕێژیمە تێکەڵاوەکان (نێوان دێموکراسی ودیکتاتۆری): مەقدوونییه پلەی ۷۸، مولداوی پلەی ۷۹، مونتێنێگرۆ پلەی ۸۱، ئۆکراین پلەی ۸۴، گورجێستان پلەی ۸۹، قێرقیزستان پلەی ۹۸، بووسنی و هێرزۆگۆوین پلەی ۱۰۱، ئەرمەنستان پلەی۱۰۳و پاکستان پلەی ۱۱۲یان بۆ خۆیان تۆمار کردووە. 

ئەم وڵاتانەش بە پلەکانی: بلارووس ۱۳۷، ئەفغانستان ۱۴۳، قەزاقستان ۱۴۴، رووسییه ۱۴۴، کۆماری ئازەربایجان ۱۴۹، ئێران ۱۵۰، ئوزبەکستان ۱۵۶، تاجیکستان ۱۵۹، تورکمەنستان ۱۶۰ لە ڕیزی وڵاتانی دیکتاتۆردا جێ دەگرن.