کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی کوژراوانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە گەیشتە ٤٠ کەس

17:33 - 24 بەفرانبار 2720

ڕێژەی کوژراوانی هێرشی هێزی هەوایی ئیسراییل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سوریە گەیشتە ٤٠ کەس.

ئەو هێرشە بۆ سەر ناوچەکانی "ئەبووئەلکەماڵ" و " دیرەئەلزوور" لە سنووری نێوان عێراق و سوریە بووە و بە خوێناویترین هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٦بەملاوە دێتە ئەژمار.

لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاندووە؛ ئەنباری تەقەمەنیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ١٨ جار کراونەتە ئامانجی هێرشی ئیسرائیل کە لە ئاکامدا ٩ سەربازی سووریە و ٣١ کەسی سەر بە سپای پاسداران، سپای "الفاطمیون" و حیزبوڵڵای لوبنان کوژراون.

لە ساڵانی ڕابردوودا ئەو ناوچانەی شوێنی گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان بووە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوام هێرشی کراوەتە سەر.