کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی تێرۆریستیی سپای پاسداران لە کوردستاندا جموجووڵی زیاتر بووە

13:10 - 15 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: بنکە و ناوەندە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی ڕێکخراوی تێرۆریستیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شار و گوندەکانی کوردستاندا بە شێوەیەکی چڕ جموجووڵی خەڵک کۆنتڕۆڵ دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، جاش و پاسدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شاری نەغەدە سەر بە پارێزگای ورمێ، ئەمڕۆ لە شاری نەغەدە کە نزیک بە ٤٠٠ جاش و پاسدار بوونە لە سوڵتان یەعقووبی نەغەدە و نێو شاردا گەڕاون.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هەموو ڕۆژێک لە پایەگای وەلیعەسەری نەغەدە بەرەو سوڵتان یەعقووب دەگەڕێن.

ئەو جاش و پاسدارانەدا لەگەڵ فەرماندەکانی سپای پاسداران لە شاری و ناوچەکانی لە هاتووچۆدان.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، باسی لەوەش کرد، ئەو هێزانەی ڕێژیم زۆر شارەزا نین و جاش و بەکرێگیراویان لەگەڵە کە ڕوخساریان داپۆشیوە.

هاوکات ئەو پاسدارانەی ڕێژیم چەکی جۆری ئار.پی.جی، بی.کێی. سی و ئەی. کەی. ئێمیان پێیە.

چاودێرانی سیاسی لە کوردستان باس لەوە دەکەن، ئەو کار و کردەوانەی ڕێکخراوی تێرۆریستیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ ترساندنی خەڵکی کوردستان لە بەرەبەری نەورۆزدایە.