کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" هێرش بۆ سەر ماشینی سپای تێرۆریستی پاسدارانی لە ئەستۆ گرت

16:09 - 13 رەشەمه 2720

ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: "جەیشولعەدل دوو ماشینی گەشتیی هێزەکانی جینایەتکاری سپای پاسدارانیان لە شاری بەمپەشت لە ناوچەی کێشتگان کردووەتە ئامانج".

لەو هێرشەدا یەکێک لە ماشینەکان کراوەتە ئامانج و ماشینەکەی دیکەش وێڕای کەسەکانیەوە لەلایەن "جەیشولعەدلـ"ـەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لەو هێرشەدا ٥ کەس لە ئەندامانی سپا کوژران و ٣ کەسی دیکەش بە دیل گیراون.