کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی دادپەروەریی بۆ ئێران داوای کردووە "محەممەدجەعفەر مەحەلاتی" لە زانکۆی ئۆبێرلین دەربکرێت

12:19 - 23 بانەمەڕ 2721

ڕێکخراوی دادپەروەریی بۆ ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی زانکۆی "ئۆبێرلین" لە ئەیالەتی "ئۆهایۆ"ی ئامریکا داوای کردووە کە "محەممەدجەعفەر مەحەلاتی" دیپلۆماتی پێشووی ڕێژیمی ئێران لەو زانکۆیە دەربکات.

ناوبراو لە شاردنەوەی کوشتاری زیندانیانی سیاسیی ساڵی ٦٧دا دەستی هەبووە.

ناوبراو لە زانکۆی "ئۆبێرلین" سەرۆکی بەشی خوێندنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئافریقایە.

لە ساڵەکانی ٦٧ هەتا ٦٨ ئەو دیپلۆماتەی ڕێژیم ئێران نوێنەری هەمیشەیی ڕێژیمی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.

ڕێکخراوی دادپەروەریی بۆ ئێران ڕایگەیاندووە ئەو دیپلۆماتەی ڕێژیم لە کوشتاری زیندانیاندا دەستی هەبووە.

ساڵی ٦٧ بە بڕیاری خومەینی هەزاران زیندانی سیاسی ئێعدام کران.