کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی سینەمایی فیلمی ئێران، ئێکران و بڵاوکردنەوەی فیلمی "بەرادەرانی لەیلا"ی ڕاگرت

12:23 - 31 جۆزەردان 2722

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان، ڕێکخراوی سینەمایی فیلمی ئێران، ئێکران و بڵاوکردنەوەی فیلمی "بەرادەرانی لەیلا" بەرهەمی سەعید ڕووستایی ڕاگرت و دەرهێنەرانی ئەو فیلمەی بە لادان لە ڕێسا تایبەتەکان تۆمەتبار کرد.

ڕێکخراوی سینەمایی فیلمی ئێران ڕایگەیاندووە کە بڕیاریان داوە پەروانە کەسبی ئێکرانی ئەو فیلمە دەر نەکەن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەندێک ڕاپۆرت باسیان لە ڕاگیرانی ئەو فیلمە کردبوو کە لە فێستیڤاڵی "کەن" لە فەرانسە بەشدار ببوو. ڕۆژنامەی "جامی جەمـ"ـی سەر بە دەنگ‌وڕەنگی ڕێژیم نووسیویەتی کە فیلمی "بەرادەرانی لەیلا" ئاڕشیڤ دەکرێت و مافی بڵاوکردنەوەی پێ نادرێت، چونکە پێش لە بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی "کەنـ"ـدا هەوڵی دەرهێنانی "پەروانە کەسبی" نەداوە.

لەو پەیوەندییەدا دەرهێنەری فیلمەکە جەختی کردووەتەوە کە بەشداریکردنی فیلمەکە لە فێستیڤاڵی "کەنـ"ـدا بە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ ڕیکخراوی سینەمایی وەزارەتی ئیرشاد کراوە.

لە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی "سینەماییـ"ـدا هاتووە کە بەشداریکردنی ئەو فیلمە بە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەیە کراوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا وتوویەتی کە دەرهێنەری فیلم هیچ کام لە ڕێسا تایبەتەکانی ڕەچاو نەکردووە.