کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیسبەت ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و ئێران هۆشداریی دا

12:52 - 20 خاکەلێوه 2721

 ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی تێپێچراو داوای لە ئێران و ئیسرائیل کردووە کە خۆیان لە ناکۆکیی زیاتر دوور بگرن.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خاکەلێوە، ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل و کاناڵی "ئەلعەرەبییە" باسیان لە هێرشی لایەنێکی نەناسراو بۆ سەر کەشتییەکی "سپای پاسداران" لە دەریای سوور لە نزیکی کەناراوەکانی یەمەن کردبوو.

ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک تایمز "ڕایگەیاندبوو ئەگەرچی کەشتیی "ساویز" لە ڕووی تکنیکییەوە وەک کەشتییەکی باری پۆلێنبەندی دەکرێت، بەڵام وا دیارە یەکەمین کەشتیی نیزامیی ئێرانە کە لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا دەکرێتە ئامانجی هێرش.

هەواڵدەرییەکی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران پێشتر ڕایگەیاندبوو بەپێی زانیارییەکان "کەشتیی ساویز بەهۆی تەقینەوەی مینە لکێندراوەکانەوە بە کەشتییەکە تووشی زیان بووە".

ئیسرائیل بە ئامریکای ڕاگەیاندبوو کە کاتژمێر ٧ و ٣٠ خولەکی بەیانی بە کاتی ناوچەیی هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەک.

ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی کردووە تۆڵەی ئەو هێرشەی سەر کەشتیی ساویز دەکاتەوە.