کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کوشتاری دەیەی ٦٠ لێکۆڵینەوە دەکات

12:14 - 25 رەزبەر 2721

ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر کوشتارەکانی دیەی ٦٠ لێکۆڵینەوە دەکەن و داوایان کردووە کە دەبێ بکەرانی کوشتاری دەیەی ٦٠ دادگایی بکرێن.

لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی بەپێی فتوای "خومەینی" ڕێبەری پێشووی ڕێژیمی ئێران، ٣٠ هەزار بەندکراوی سیاسی کۆمەڵکوژ کران.

بکەرانی سەرەکیی ئەو کۆمەڵکوژییەی ساڵی ٦٧ بەڕێوبەرانی دوو دەسەڵاتی ڕاپەڕاندن و دادپەروەریی ڕێژیمیان لە ئەستۆ بوو، "ئیبراهیم ڕەئیسی" لە ساڵی ٦٧ ئەندامی "هەیئەتی مەرگ" لە "تاران" بووە کە هەزاران کەسی کوشتووە.

هەروەها "موحسین ئێژەیی" سەرۆکی نوێی دەسەڵاتی دادوەریی ڕێژیم وەکوو نوێنەری ئەو دادوەرییە لە وزارەتی ئیتلاعاتدا چاوەدێریی بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ٦٧دا کردووە.

لێبووردنی نێونەتەوەیی لە بەیانییەیەی ١٩ی ژوئەنی ٢٠٢١ جارێکی دیکە جەختی کردووەتەوە: "ڕەئیسی کە ڕۆڵی گرنگی لە کۆمەڵکوژیی ٦٧دا هەبووە دەبێ بەهۆی جینایەتەکانی ڕابردوو و ئێستای بکەوێتە ژێر لێکۆڵینەوەی یاسای نێودەوڵەتییەوە. ئێمە داوا لە شورای مافی مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان دەکەین بەخێرایی بە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵکوژیی ساڵی ٦٧ پشتیوانی لە بانگهێشتەکەمان بکات. هەروەها ئێمە داوا لە میشێل باشلە کۆمیسێری پلە بەرزی ئەو ڕێکخراوەیە دەکەین کە بە پێکهێنانی کۆمیسیونێکی لێکۆڵینەوەی خێرا لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵکوژی و ڕفاندن و ونبوونەکانی ساڵی ٦٧ کە دژی جینایاتی مافی مرۆیین پێش بە کۆمەڵکوژییەکانی دیکە بگرێت".