رێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ ھۆشدارییان داوە کە زیندانیایی سیاسیی دیكە لە كوردستان، بەلووچستان و ئەھواز لەژیر مەترسی دان کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدام بکرێن.
ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێکخراوەیە نیگەرانە لە زیادبوونی ژمارەی ئێعدامەکان لە ئێراندا و بەتایبەتی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی.
نووسینگەی كۆمیساریای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیاندراوێكدا ئێعدامی "جاوید دێھقان خۆلەد" هاووڵاتییەکی بەلووچی مەحکووم کردووە. هەروەها بەنیسبەت بەرزبوونەی ڕێژەی ئێعدامی هاووڵاتییان نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران، ھەڵمەتێكی سەركوتكردنیان دژی نەتەوە غەیر فارسەکان دەست پێكردووە و هەتا ئێستا تەنیا لە کوردستان زیاتر لە ١٠٠ کەس دەسبەسەر کراون.