ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور گەڵاڵەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێرانی بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆی هەواڵنێرانی ئامریکایی و بریتانیایی و بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە ڕاگەیاندنە ڕۆژئاواییەکانی مەحکووم کردووە و داوای کردووه لە بڕیارەکەیان پاشگەز بنەوە.
ئەو ناوەندەی داکۆکی لە ئازادییە ڕاگەیاندنییەکان ڕێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەو گەڵاڵەیەیان لەپێناو زیاترکردنی سانسۆر لە بیاڤی بڵاوکردنەوەی زانیاریدا وەسف کردووە.
لەو ڕایگەیاندراوەدا هاتووە هەتا بە ئەمڕۆش هەواڵنێرانی ڕاگەیاندنە بیانییەکان لە کاتی چوونیان بۆ ئەو وڵاتە لەژێر چاوەدێریی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێراندان. ئەوان بۆ مانەوەیان لە ئێراندا بەرەوڕووی جۆرێک لە سانسۆر لە ڕاپۆرتداندا بەرەوڕوون تا لە هێڵە سوورە دیاریکراوەکانی ڕێژیم تێنەپەڕن.
٤١ بەناو نوێنەر لە مەجلیسدا لەم دواییانەدا گەڵاڵەیەکیان ئامادە و ڕێک خستووە کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، ڕۆیشتنی هەواڵنێرانی ئامریکایی و بریتانیایی کە ئیدعا دەکەن "داکۆکیکاری گەمارۆکانن" بۆ ئێران قەدەغە کردووە.