کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە سەرکوتکردنی هاووڵاتییان هۆشداریی بە ڕێژیمی ئێران دا

12:21 - 31 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕ، ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ هۆشداریی بە ڕێژیمی ئێران دا کە لە خۆپیشاندنەکانی ئەم دواییانەی شارۆمەندان سەبارەت بە گرانیی شتومک و پێداویستییەکانی ژیان، لە توندوتیژی کەڵکی وەرگرتووە.

ئەو ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندووە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە چەندین شاری ئێران دژی خۆپیشاندەران لە چەک کەڵکی وەرگرتووە و بەم شێوەیە دەیهەوێت ناڕازییان سەرکوت بکات و پێش بە بزووتنەوە خەڵکییەکان بگرێت.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێژیمی ئێران بە جێگای وڵامدانەوە و دابینکردنی داخوازییەکانیان دەستی کردووە بە دەسبەسەرکردنی ناڕازییان و هەتا ئێستا دۆسیەی بۆ چەندین چالاکی مەدەنی دروست کردووە.

ئەو ڕێکخراوەیە وتوویەتی، بەپێی ئامارە نافەرمییەکان هەتا ئێستا لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا لانیکەم پێنج کەس بەدەستی هێزە دژە گەلییەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەست داوە.