کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوه‌ی مه‌ده‌نی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌بۆنه‌ی ٧٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، په‌یامێکی پیرۆزباییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامە بەم چەشنەیە:
به‌ڕێز لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک "مسته‌فا هیجری"
سڵاوێکی گه‌رم
له به‌ره‌به‌ری ٢٥ی گه‌ڵاویژ و یوبیلی ئه‌ڵماسیی ٧٥ ساڵه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات‌دا، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان، وه‌ک کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی، ژینگه‌پارێزی و وه‌رزشی له پارێزگاکانی ورمێ و سنه و کرماشان ئاراسته‌ی جه‌نابتان و ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی شار و شاخ و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی و خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌ین؛ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای دامهزراندنیەوە گرینگییەکی تایبه‌تی به ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان داوه، دامه‌زراندنی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی ژنان و لاوان و منداڵان له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و گرینگی‌دان به په‌روه‌رده و بارهێنانیان و گۆڤاری تایبه‌ت به لاوان و منداڵان نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که حیزبی دێموکرات هه‌ڵقوڵاوی ویست و داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورده، هه‌روه‌ها حیزبی دێموکراتی کوردستان گرینگییەکی تایبه‌تی به خوێندن و په‌روه‌رده‌ی لاوان داوه و بۆ یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا کۆمه‌ڵێک خوێندکاری بۆ وڵاتی ئازه‌ربایجان ناردووه و له سه‌رده‌می ڕێبه‌ری گه‌وره‌مان شه‌هید دوکتور قاسملوو لاوانی بۆ خوێندن و په‌روه‌رده‌بوون ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ئورووپایی کردووه، ئێستا له سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاری‌دا ئاسۆی خه‌باتمان ڕوونه و هیوا به گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد له داهاتوویه‌کی نزیکدا هیوابه‌خش تره، هیوادارین حیزبی دێموکرات له قوناغی ڕاساندا ببێته مێحوه‌ری به‌ره‌یه‌کی به‌هێز و شوێندانه‌ر له حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
پێروز بێت ٧٥ ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی کورد
کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی پارێزگاکانی کرماشان، سنه و ورمێ
گه‌لاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی