
"غوڵام موحسێن شافعی" سەرۆکی ژووری بازرگانیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، ڕێککەوتنامەی بازرگانیی نێوان ڕێژیمی ئێران و تورکیە زۆر نابەجێیە و هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ڕێککەوتنامەی "تورکەمەنچای" نییە.
"شافعی" وتوویەتی، ئێران لە بواری ڕێککەوتننامەکانی ئاڵووێری بازرگانی و ئازاد لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ دۆخێکی خراپی هەیە.
لە ڕێککەوتنامەی "تورکەمەنچای" لەنێوان ئێران و ڕووسیەی تزاری، ئێران بەشێکی زۆری خاکی خۆی لە باشووری قەفقاز لەدەست دا.
ڕێککەوتننامەی بازرگانیی ئێران و تورکیە دژکردەوەیەکی زۆری لەلایەن بازرگانانی لێکەوتەوە و لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لەوانە جێگری یەکەمی ڕووحانی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنەیان کرد بەڵام گوێیان بەو داواکارییە نەدا.
تورکیە و ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا باسیان لەوە کردبوو، دەبێ ساڵانە ٣٠ میلیارد دۆلار پێکەوە ئاڵووێری بازرگانییان هەبێت بەڵام تەنیا ٦ میلیارد دۆلار بووە.