کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران دەبێ مەجلیسی سێنای ئامریکا پەسندی بکات

18:23 - 6 جۆزەردان 2721

"ڕان جانسۆن، تێد کرووز، جێیمز ڕیش، جان باراسۆ و مارکۆ ڕۆبییۆ"، سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئامریکا لە لایەحەیەکدا ڕایانگەیاندووە: "هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ وڵاتی ئێران دەبێ بە دەنگی ئەرێنیی دوو لەسەر سێی نوێنەرانی مەجلیسی سێنا پەسەند بکرێت.

ئەو سێناتۆرانە وتوویانە کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران دەتوانێت مەترسیدار بێت و تەواوی خەڵکی ئامریکا بخاتە ژێر باندۆری خۆیەوە.

"تێد کرووز" پاش ڕاگەیاندنی ئەو لایەحەیە وتوویەتی: "دەوڵەتی ئۆباما هیچکات ڕێککەوتنی کارەساتباری ناوەکی لەگەڵ وڵاتی ئێرانی ڕادەستی سێنا نەکردووە و لەوانەیە دەوڵەتی "بایدێنـ"ـیش هەر ئەو کارە بکات چون دەزانێت کە لەگەڵ دژایەتیی مەجلیس بەرەوڕوو دەبێتەوە".