کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێگاوبانی شار و گوندەکانی کوردستان لە دۆخێکی خراپدان

12:08 - 9 خاکەلێوه 2721

لە بەشی "سیڵوانا" سەر بە شاری ورمێ ڕێگای گوندەکانی "ڕاژان بۆ دزە مەرگەوەڕ" لە دۆخێکی خراپ دایە و هەتا هێستا چەندین ڕووداوی هاتوچۆی لێکەوتووەتەوە.

لەو ڕێگایەدا بەهۆی خراپبوونی ڕێگا و دروستبوونی کەند و قوڵکە دۆخێکی مەترسیداری دروست کردووە و دەبێتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ.

ماوەی چەند ساڵە کاربەدەستانی ڕێژیم بەڵێنیی درووستکردنی ئەو ڕێگایەیان داوە بەڵام وەک تەواوی بەڵێنییەکانی دیکەیان لە سەر جێگای خۆی ماوەتەوە.

ڕێگاوبانەکانی کوردستان بەهۆی خراپبوون، بەرتەسکبوون و هەروەها بوونی شوێنەکانی ڕووداوساز ڕۆژانە بە شێوەیەکی بەرچاو خەڵک تووشی ڕووداوەکانی هاتوچۆ دەبن و خەساری ماڵی و گیانی لێدەکەوێتەوە.