کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێگاوبانی گوندەکانی پارێزگای ئیلام بوونەتە هۆی کۆچی خەڵک لە گوندەکان

12:19 - 8 بەفرانبار 2721

هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم بڵاویان کردووەتەوە بەهۆی گرینگی پێنەدان بە ڕێگای گوندەکانی پارێزگای ئیلام بەشێکی زۆر لە گوندنشینان بۆ شارەکان کۆچ دەکەن.

دۆخی خراپی ڕێگاوبانی گوندەکانی ئەو پارێزگایە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لەنێوچوونی گەشەی ئابووریی کشتوکاڵ داناوە و گوندنشینان بە هیوای دەستپێگەیشتن بە داهاتێکی سەقامگیر ڕوو لە پارێزگاکانی دیکە دەکەن.

هەر ساڵە بە دەستپێکردنی وەرزی بارینەکان ڕێگای بەشێکی زۆر لە گوندەکانی ئەو پارێزگایە دەگیرێت و بەو هۆیەوە خەسارێکی زۆری لێ دەکەوێتەوە.

پارێزگای ئیلام یەکێک لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاته کە لە ئاستی ئێراندا بێبەشە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشە و گرفتی گوندنشینان بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان ڕوویان لە شارەکان کردووە.