کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێگاوبانەکانی گوندەکانی کوردستان بە گشتیی داخراون و ڕێژیم خزمەتگوزاری ناکات

12:38 - 2 رێبەندان 2721

"مەهدی پازووکی" بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی "پارێزگای" لوڕستان" وتوویەتی ڕێگای ١ هەزار و ٢٦٦ گوندی ئەو پارێزگایە بەهۆی بارینی قورسی بەفر و بەستەڵەک داخراون.

ناوبراو لە پەیوەندیی بە بارودۆخی ڕێگاوبانە سەرەکییەکانی پارێزگای لورستان باسی لەوە کردووە ڕێگاوبانەکانی شاری "دلفان" بۆ لای "گاماسیاو، کرماشان و خۆڕەم ئاوا" داخراون.

زیاتر لە ٣٠٠ گوندی پارێزگای "ورمێ" بەهۆی کڕێوە داخراون و خەڵک بۆ کردنەوەی رێگاوبانەکانیان داوایان لە شارەداری و فەرمانداری کردووە بەڵام بەهانای خەڵکەوە نەچوونه.

لە دوای گوێپێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم بە خزمەتگوزاریی بە شار و گوندەکانی کوردستان خەڵکی زۆربەی شار و گوندەکانی گوندەکان کوردستان خۆبەخشانە بە کەرەستەی خۆیان وەکوو تراکتۆر و لۆدێر ڕێگاوبانەکانیان خاوێن کردووەتەوە.

لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی کە بەفر باریوە زۆربەی گوندەکانی سەلاس باوەجانـی بەتایبەت گوندەکانی سەر بە ناوچەی "دۆڵی دەرە"، وەکوو "کزێ و سواری، بێڵەگێ، جنگە، بۆیسان ئاوا، کتکە، کڵاشی، نهێن و هەماجگە" و زۆربەی گوندەکانی بەرق و ئاویان پچڕاوە.