کوردستان میدیا: بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ـ ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ، دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پۆستێری تایبەتی بڵاو کردەوە.
بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ، دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەی بڵاو کردەوە.
پێشه‌وا قازی له دادگا فه‌رمایشییه‌کانی ڕێژیمی شادا، به وره و زۆر ئازایانه به‌رگریی له خۆی و کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وایه‌تیی نەتەوەکەی کرد و کاربه‌ده‌ستانی نیزامیی دادگا هه‌وڵی زۆریان دا، که قازی محه‌ممه‌د ناچار بکەن پەشیمانیی دەرببڕێت، به‌ڵام پێشه‌وا قازی ئازایانه دادگا فه‌رمایشییه‌کەی به چۆکدا هێنا.
ڕێکه‌وتی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، پێشه‌وا قازی و سەیف و سەدری قازی له به‌ناو دادگاکانی ڕێژیمی شاههنشاهیدا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا و له به‌ره‌به‌یانی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی، له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی که کۆماری تێدا ڕاگه‌یه‌ندرابوو، لە سێدارە دران.
پاش چەندین ساڵ، ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کرا.