کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێگای نێوان گوندەکانی دەلۆ و دەربەند لە دۆخێکی خراپ دایە

11:36 - 22 رێبەندان 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕێگای گوندەکانی نێوان "دەلۆ و دەربەند"ی سەر بە پارێزگای ورمێ لە دۆخێکی خراپدایە و دانیشتووانی ئەو دوو گوندە لەو دۆخە ناڕازین.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە بەهۆی خراپی ئەو ڕێگایە هەتا ئێستا چەندین جار ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوە و هاووڵاتییان خەساریان بەر کەوتووە.

هەروەها لە کاتی بارینەکاندا بۆهۆی خاکیبوونی ڕێگاکە ئەو ڕێگایە دەبێتە قوڕ و هاتوچۆی زۆر بە سەختی لێ ئەنجام دەدرێت.

ڕێگای نێوان ئەو دوو گوندە هاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە و هەتا ئێستا دانیشووانی ئەو دوو گوندە چەندین جار سکاڵایان لە شوێنە پەیوەندیدارەکانەوە تۆمار کەردووە بەڵام کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکردوون.

بەو هۆیەوە هاووڵاتییان ناچار بە هاوکاریی یەکتر و بە کەرەستەی کەسێتی کێشەکانی ڕێگا چارەسەر بکەن.