کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێگای گوندی "وەیسە"ی شاری مەریوان لە دۆخێکی خراپدایە

12:16 - 23 سەرماوەز 2721

ڕێگای گوندی "وەیسە"ی شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە لە دۆخێکی خراپدایە و بەرپرسانی پەیوەندیدار ئامادە نین چارەیەک بۆ ئەو ڕێگایە بدۆزنەوە.

گوندی "وەیسە" نزیک بە ٤٠٠ بنەماڵەی هەیە و ڕێگای ئەو گوندە خاکییە، بە جۆرێک کە هاتوچۆ بۆ دانیشتووانی گوند زۆر سەختە و هەتا ئێستا چەندین جار داوایان کردووە کە ئەو ڕێگایەیان بۆ ئیسفاڵت بکەن.

خراپیی ڕێگاوبانەکان تەنیا پەیوەندیی بە گوندەکانەوە نییە، بەڵکوو ڕێگای شارەکانیش لە کوردستان لە دۆخێکی خراپدان، بە جۆریک کە ڕێگاکانی کوردستان بە ناوی ڕێگاکانی مەرگ ناویان لێ دەبرێت.