کوردستان میدیا: ڕێکخراوی چاوەدێرانی مافی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی ڕایگەیاندووە، کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٢٠١٧دا لە بواری مافی مرۆڤ، دڵتەزێن و خەماوی بوون.
ئەم ڕێکخراوەیە لەم ڕاپۆرتەدا، ئامرازەکانی سەرکوتکاری هێزە ئەمنییەتییەکان، دەزگای قەزایی و ناوەندە ناهەڵبژاردەکانی وەکوو شۆرای نیگابانی ڕێژیمی بەوە تۆمەتبار کردوون، کە کونتڕۆل کردنی کەشی سیاسی و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤیان لە ئێراندا بووژاندۆتەوە.
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، باس لە دەسبەسەر کردنی دەیان ڕۆژنامەوان، چالاکی کرێکاری و ڕاگەیندراوە کۆمەڵایەتییەکان کراوە.
هەر لەم بارەوە، پێشتر گرووپەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە، کە ڕێژیمی ئێران هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی، لانیکەم ٤٧٦ کەسیان لە سێدارە داوە و چوار کەسیش کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم کردووە.
هەر لەم ڕاپۆرتەدا باس لە سیاسەتی هەڵاواردنە مەزهەبی، ڕەگەزی و زایەندییەکان کراوە و هەروەها ئاماژە بە نابەرانبەری لە هاوسەرگیری و تەڵاق، میراتگیری، سەرپەرەستیی منداڵان و نایەکسانی لە نێوان پیاوان و ژنان لە لایەن دەزگای قەزایی و ناوەندە بڕیاردەرەکانی ڕێژیم کراوە.
بە وتەی چاوەدێرانی مافی مرۆڤ ژنانی ئێرانی لە بواری ئابووری و کاردا لە پەراوێز خراون و تەنیا ١٦ لەسەدیان وەکوو هێزی کار لە قەلەم دەدرێن، لە حاڵێکدا حەسەن ڕۆحانی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریدا ڕەخنەی لە هەڵاواردنە زایەندییەکان گرتبوو و وادەی دابوو، کە ڕێژەی بەشداریی ژنان لە پۆستە بەڕێوبەری و بڕیاردەرییەکاندا بەرز بکاتەوە، بەڵام هەتا ئێستە هیچ ژنێکی وەکوو وەزیر هەڵنەبژاردووە.