کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەز و باغاتی زەیتوونی ئیلام تینوون

11:51 - 11 جۆزەردان 2720

باغاتی زەیتوون و ڕەزەکانی پارێزگای ئیلام بەهۆی نەبوونی ئاو لەناوچوونە و وەرزێڕان باسیان لەوە کردووە، تێچووی ماددی کە بۆ بەرهەمەکانیان تەرخان کردووە بەفیڕۆ چووه.

داهاتی بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکانی ئیلام لەسەر ڕەز و باغاتی زەیتوونە.

وەرزێران لە ئیلام باس لەوە دەکەن لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی ئاو بەشێک لە دار زەیتوونەکانیان وشک بوونە.

هۆکاری وشکبوونی باغاتی زەیتوون و ڕەزی وەرزێرانی ئیلامی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێژیمی ئێران شوێنی گونجاوی بۆ ئاودێریی باغەکان دیاری نەکردووە.

وەرزێڕان باس لەوە دەکەن لە کاتی هاتنی لافاوەکاندا جۆگەی ئاوەکان لەناو دەچن و کاربەدەستانی ڕێژیم هیچ هەوڵێک بۆ دروستکردنی نادەن.

نەبوونی ئاو کێشەیەکە کە ئەمڕۆ کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە و زیاتر لە هەموو شتێک بەشی وەرزێڕی قوربانیی بێ‌ئاوی دەبێت.

سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت پرسی ئاو خۆی بووەتە قەیرانێک کە چارەسەر ناکرێت و بەڵکوو قوڵتر دەبێتەوە.