کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەشکردنەوەی وێنەی پاسداری تیرۆریست قاسم سلێمانی لە سنه

11:07 - 11 بانەمەڕ 2722

وێنەی تێرۆریست ''قاسم سلێمانی'' کە لەلایەن دەزگا تەبلیغییەکانی ڕێژیمەوە لە هەموو شارەکان ئێران و کوردستان خراوەتە بەر دیدی خەڵکەوە، لە سنه لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکرات ڕەش کرایەوە.

وێنەی "قاسم سلێمانی" لە قوتابخانەی سەرەتایی کچانەی "بێعسەت" لە "فەیزاوا"ی سنە لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکرات ڕەش کرایەوە.

دوای کوژرانی قاسم سلێمانی لەلایەن فڕۆکەکانی ئامریکا لە عێراق، ڕێژیمی ئێران بە تێچوویەکی زۆرەوە لەلایەن دەزگا تبلیغییەکانی خۆیەوە هەوڵێکی زۆری دا کە لەم تێرۆریستە کەسایەتییەکی قارەمان و خۆشەویستی خەڵک دروست بکات.

لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا، خەڵک لە شارەکانی کوردستان و ئێران بە دڕاندنی وێنەکانی ''قاسم سلێمانیـ''ـی تێرۆریست لە شەقامەکان بێزاریی خۆیان لەو تێرۆریستە پیشان داوە.