کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەفیق قەرەقۆچ: ئەگەر خەباتی چەکداری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بکەوێتەوە گەڕ ئەرکی هەموولایەکمانە کە پشتیوانیان لێبکەین

19:21 - 26 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سەر بانگهێشتی فەرمی لە کۆنفڕانسێک کە بۆ ڕەفیق قەرەقۆچ بەڕێوە چوو بەشداری کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆنفرانسێک بۆ ٌڕەفیق قەرەقۆچ سەرۆکی پارتی ماف و ئازادیی (باکوور) لە شاری دێنهاخ لە وڵاتی هولەند بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی وکۆمەلێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی هولەند بەڕێوە چوو.

قەرەقۆچ لەو کۆنفرانسەدا بە وتارێکی گشتی هەل‌ومەرجی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و هەر چوار بەشی کوردستانی لە ڕوانگەی پارتەکەیەوە بۆ بەشداربووان شی کردەوە .

ناوبراو لەهەمبەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەو تەوەرانە کرد کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو دەرەتانێکی لە برا کوردەکانمان ئەستاندووە و هیچ ڕێگەیەکی بۆ ئاشتی نەهێشتووەتەوە و رٶژانە لاوانی کورد لە سێدارە دەدات.

ڕەفیق قەرەقۆچ هەروەها باسی لە ئاشتیخوازیی حیزبی دێموکرات و کەسایەتی دکتور قاسملوو کرد کە چۆن بە ناوی وتووێژ تێرۆریان کرد و گووتیشی کە بە حوکمی داخرانی هەموو دەرگایەک بۆ ئەستاندنی مافی کورد لەو بەشە ئەگەر خەباتی چەکداری بکەوێتەوە گەڕئەرکی هەموولایەکمانە کە پشتیوانیان لێبکەین .

هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی حەسەن مەجیدی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە هولەند بەشداری لەو کۆنفراسەدا کرد.

15308.jpg