کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەنگی ئاوی ڕووباری مەهاباد گۆڕدراوە و ڕەنگی ئاوەکە سوور بووە

18:01 - 31 بانەمەڕ 2722

کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شاری مەهاباد باسیان لەوە کردووە کە ئاوی ڕووباری نێو شاری مەهاباد گۆڕدراوە و ڕەنگی ئاوەکە سوور هەڵگەڕاوە.

ئیدارەی ئاوی شاری مەهاباد، گۆڕانی ڕەنگی ئاوی ڕووبارەکەی بۆ شۆردن و پاککردنەوەی دامەزراوە و ئامرازەکانی ئاو لە سەرووی ڕووبارەکە گەڕاندووەتەوە.

تا ئێستا هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی ئاوی ڕووبارەکە ڕوون نەبووەتەوە ، بەڵام بێگومان سووربوونی ئاوەکە بۆ ژینگەی دەوروبەر زیانی دەبێت و هەڕەشە لە گیانی ماسی و باڵندە و بوونەوەرەکانی ئەو شوێنە دەکات.

ماوەی مانگێک لەوە پێشیش هاووڵاتییان لەو ڕووبارەدا چاویان بە ڕووداوێکی هاوشێوەی ئەوە کەوتبوو بەڵام هەواڵەکە لە ڕاگەیاندن بڵاو نەکرایەوە.

کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان شووشتنەوە و پاککردنەوەی ئامرازەکانی گەیاندنی ئاوی پشت ڕووبارەکە بە هۆکاری سووربوونی ئاوەکە نازانن و هۆکارەکە بۆ شتی دیکە دەگەڕێننەوە.