کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەوتی واکسینەکردن دژی کۆرۆنا لە ئێراندا ١٠ ساڵ دەخایەنێت

11:49 - 15 خاکەلێوه 2721

کۆرۆنا لە کوردستان و ئێران دیسانەوە ڕەوتێکی مەترسیداری بەخۆیەوە گرتووە و ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا.

ڕەوتی واکسینەکردن دژی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستان هەتا ئاستێک بە خاوی بەرەوپێش دەچێت کە بەو پێیە ١٠ ساڵی پێ دەچێت هەتا ٧٥ لەسەدی خەڵک واکسینە بکرێن.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باسیان لەوە دەکرد کە هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩٩، سێ ملیۆن کەس واکسینە دەکرێن، بەڵام تەنیا ١٢٤ هەزار کەس واکسینە کراون.

لە وڵاتانی درواسێی ئێران ڕەوتی واکسینەکردن بە شێوەیەکی خێرا بەرەوپێش دەچێت.

لەلایەکی دیکەوە ڕێژیمی ئێران لە واکسەنی پێوەرمەندی جیهانی کەڵک وەرناگرێت و لەو واکسەنانەی کەڵک وەردەگرێت کە لێکەوتەی نەرێنیی هەیە.

دوای ئەوەیکە ''خامنەیی'' ڕێبەری ڕێژیمی ئێران فەرمانی دا کە واکسەنی دروستکراوی بریتانیا و ئامریکا بۆ متمانە نابێت و هاوردەکردنی قەدەغەیە، نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیم پشتیوانییان لە قسەکانی ناوبراو کرد و واکسەنی ''فایزێر''یان بە ''گومانلێکراو'' و هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمنییەتی وڵات وەسف کرد.