کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەگەزپەرستیی ڕێژیمی تاران لە ئەفغانستان مەحکووم کرا

12:04 - 23 جۆزەردان 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دژی نەتەوەکانی دیکەی ئێران سیاسەتێکی سڕینەوەی گرتووەتە بەر؛ لە کابۆلی پێتەخەتی ئەفغانستان، سیاسەتی ڕەگەزپەرستیی ڕێژیمی تاران به کێشانەوەی نیگار لەسەر دیوارەکانی ئەو شارە مەحکووم کرا.

گرووپێک لە هونەرمەندانی ئەفغانی ئاڵای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و کرێکارانی ئەفغانیان لەسەر دیوارەکانی نێو شاری کابۆلدا کێشاوەتەوە و ڕەگەزپەرستیی ڕێژیمی تارانیان مەحکووم کردووە.

هونەرمەندانی ئەفغانی لە نیگارەکانیاندا، دەستی خوێناویی پەنابەران و کرێکارانی ئەفغانیان لەسەر ئاڵای ڕێژیمی ئێران کێشاوەتەوە کە ئەو کرێکارانە چەندین دەیەیە لە ئێراندا قوربانیی سیاسەتی ڕەگەزپەرستیی ڕێژیمی ئێران بوونه.

هونەرمەندان لە کابۆل قسەی موسافیرانی ئەفغانیان لەسەر دیوارەکانی کابۆلدا نووسیوە کە کاتی سووتانیان لە ئاگری ماشیندا وتبوویان: "کەمێک ئاو بێنن سووتام".

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماشینێکی کرێکارانی ئەفغانی لە شاری "بەم" سەر بە پارێزگای کرمان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانج کە چەندین کەس بە زیندوویی لە ئاگردا سووتان.

هەروەها ماوەیەک پێش ژمارەیەک لە پەنابەرانی ئەفغانی لەلایەن هێزە بەناو سنوورپارێزەکانی ڕێژیمی تاران خرانە نێو ڕووباری "هەریرروود" کە چەندین کەسیان لە ئاودا خنکان.