کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەئیسی جەختی لە سەر ڕێککەوتنی ٢٥ ساڵەی نێوان چین و ئێران کردەوە

11:58 - 1 پووشپەڕ 2721

"ئیبراهیم ڕەئیسی"، لە دوای نامەی پیرۆزبایی، لەلایەن وڵاتی چینەوە، بەبۆنەی هەڵبژاردنی ناوبراو بۆ سەرکۆماری، جەختی لەسەر پێوەندی زیاتر و جێبەجێ‌کردنی ڕێککەوتننامەی ٢٥ ساڵەی ئێران و چین کردەوە و وتوویەتی ئەم ڕێککەوتننامەیە لە دەسەڵاتی خۆمدا دەکەم بە ڕێکار.

ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتننامەی هاوکاریی ٢٥ ساڵەی نێوان ڕێژیمی ئێران و چین، لەگەڵ ڕەخنەی زۆری خەڵکی نێوخۆ و دەرەوەی ئێران بەرەوڕوو بووە و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو ڕێککەوتننامەیان وەکوو "فرۆشتنی ئێران بە چین" وەسف دەکرد.

"ڕەئیسی"، لە سارد و سڕترین هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێراندا بوو بە سەرکۆمار و چەند مانگ پێش چاودێرانی سیاسی ئەو بەناو هەڵبژاردنانەیان بە "ئینتسابی" لە قەڵەم دابوو.

 لە ئێستادا بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی ناوبراو کە لە ڕابردوودا ئەنجامی داون، سەرکەوتنی چووەتە ژێر پرسیار.

"ئیبڕاهیم ڕەئیسی"، بەهۆی ئەوەیکه لە هاوینی ساڵی ٦٧ لە کوشتاری بە کۆمەڵی بەندییە سیاسییەکاندا ڕۆڵی هەبووە، وەکوو یەکێک لە ئەندامانی "هەیئەتی مرگ"، ناوبانگی دەرکردووە.