کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژاپۆن نەوت لە ڕێژیمی ئێران ناکڕێت

12:24 - 25 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: دەوڵەتی ژاپۆن لە درێژەی گەمارۆوە ئابوورییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران بڕیاری دا، نەوت لەو ڕێژیمە نەکڕێت و وڵاتی عەمانی وەک جێگرەوی ئێران هەڵبژارد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، وڵاتی ژاپۆن بە مەبەستی پشتیوانیی لە گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا، دژ بە ڕێژیمی ئێران و ترس لە سزای ئابووریی لە لایەن ئامریکاوە هاوکارییەکانی خۆیان لە پێوەندی لەگەڵ  بازرگانییەکانیان پچڕاند.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە دوو کۆمپانیای نەوتیی ژاپۆن بە ناوەکانی "نەوت و وزەی نیپۆن" و "ئیدەت میتسۆ کۆسان" ڕایانگەیاندووە، کە نەوت لە ڕێژیمی ئێران ناکڕن و لە جیاتی ئێران لە وڵاتی عەمان دەکڕن.

کۆمپانیای فووجیی ژاپۆن، کە پێشتر نەوتی لە ئێران دەکڕی، ڕۆژی هەینی بڕیاری دا، کە نەوتی عەمان بە بڕی ٢٠ سێنت زیاتر لە هەر بەرمیلێکدا لەو وڵاتە بکڕێت

بەرپرسانی ژاپۆنی پێشتریش ڕایانگەیاندبوو، کە لە مانگی ئۆکتۆبردا نەوت لە ئێران ناکڕن و لە عەرەبستانی سعوودی نەوت دەکڕن.

پێشتریش، "تاکاشی تێسۆکیووکا" سەرۆکی ئەنجومەتی نەوتیی ژاپۆن، باسی لەوە کردبوو: ئەگەر کێشەی پارە و گەمارۆوەکانی ئامریکا جێبەجێ نەکرێت، ئێمە هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئێران دەپچڕێنین.

دوای ئەوەی کە ئامریکا، لە ڕێککەوتننامەی بەرجام کشایەوە و گەمارۆوەکانی لەسەر ڕێژیمی ئێران سەرلەنۆی کارا کردەوە، زۆربەی ئەو کۆمپانیا جیهانییانە کە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هاوکاری دەکەن، پرۆژەکانیان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە ڕاگرتووە و گرێبەستەکانیان هەڵدەوەشێننەوە.