کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی داعش لە عێراق لە ٢٤ هەزار کەس تێپەڕی

15:39 - 12 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: دوای پەرەسەندنی هێرشەکانی داعش لە عێراق و سووریە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، رێژەی قوربانیانی هێرشی تیرۆریستی لەم ناوچانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
بەپێی راپۆرتی دویچەولە\'\' و بە پشت‌بەستن بە راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا، لانیکەم ٢٤ هەزار کەس لە عێراق کوژراو و بریندار بوونە.

لە نێوان ئەو قوربانییانەدا، هەشت هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە زۆربەی ئەو کەسانە دوای بەجێهێشتنی زێدی خۆیان بەهۆی برسییەتی، توونیەتی و نەبوونی خزمەتگوزاری گیانیان لە دەست داوە.

هێرشی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ناوەندی عێراق، بووەتە هۆی ئاوارە بوونی زۆربەی دانیشتوانی ئەم ناوچانە.

تا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار لە هاووڵاتییانی دانیشتووی باکووری وڵاتی عێراق، پەنایان هێناوەتە هەرێمی کوردستان و لەو هەرێمە نیشتەجێ بوونە.