کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی نوێی گۆڤاری بەیان چاپ و بڵاو کرایەوە

18:30 - 14 خاکەلێوه 2720

ژمارەی ٩ی گۆڤاری فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی بەیان کە هەر دوو مانگ جارێک دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەرانەوە، بڵاو بووەوە.

گۆڤاری فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی بەیان، بوارەکانی: "زمانەوانی، فۆلکلۆر و کولتووی کوردەواری، مێژوو، ناساندنی شوێنە مێژووییەکان، کورتە چیرۆک و ئەدەبیاتی منداڵان، ناساندنی شاعیران و نووسەران و پێکهێنانی دیمانە" لەخۆ دەگرێت.

گۆڤاری فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی بەیان، مەکۆیەکە بۆ قەڵەم بەدەستان و خاوەن بیران و هەر دوو مانگ جارێک لە سەقز بڵاو دەکرێتەوە.