کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک لە بەناو نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە

17:06 - 5 خاکەلێوه 2720

''عەلی لاریجانی''، سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، باسی لەوە کردووە کە ژمارەیەک لە بەناو نوێنەرانی مەجلیس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بوونە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی ئەو نوێنەرانە لەگەڵ خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕەشەمەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

هەروەها وەزیری تەندروستیی ڕێژیم لە نامەیەکدا ڕوو لە مەجلیس داوای کردووە کە دەبێ بە شێوەی مەجازی کۆبوونەوە بگیردرێت.

ڕێژیمی ئێران بە گوێنەدان و ڕەچاونەکردنی ڕێکارە تەندروستییە پێویستەکان بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەک هەر گیانی خەڵکی ئاسایی خستووەتە مەترسییەوە، بەڵکوو دەستوپەیوەندییەکانی خۆیشی تووش بوونە و ڤایرۆسی کۆرۆنا داوێنی خۆی گرتووەتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەسە نزیک و پلەباڵاکانی ڕێژیم تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە، بەڵام ڕێژیم هیچ هەوڵێک و هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چارەسەری و ڕێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگرتووەتە بەر.