کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک لە خەڵکی "ئەردەبێڵ" بەهۆی پشتیوانیکردن لە کۆماری ئازەربایجان دەسبەسەر کران

11:29 - 9 رەزبەر 2720

لە دوای هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان دوو وڵاتی "ئازەربایجان" و "ئەرمەنستان" تورکەکانی تورکیە و ئێران پشتیوانیی خۆیان لە کۆماری ئازەربایجان دەربڕیوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەک لە خەڵکی "ئەردەبێڵ" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، خەڵکی شاری "ئەردەبێڵ" بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک پشتیوانیی خۆیان لە کۆماری ئازەربایجان لە دژی "ئەرمەنستان" دەربڕی، بەڵام هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران بە پاشینی گازی فرمێسکڕێژ، لێدان و بیڕێزیکردن بڵاوەیان بە کۆبوونەوەکە کرد.

کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران شوناسی ١١ کەس لە دەسبەسەرکراوانیان بڵاو کردووەتەوە و هەتا ئێستا لە شوناسی دەسبەسەرکراوانی دیکە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.