کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک لە کارمەندانی ناوەندی بوومەلەرزەناسیی ئاودانان ژەهراوی بوون

17:47 - 20 خەرمانان 2720

٢٥ کارمەندی ناوەندی بوومەلەرزەناسیی بەخشی "مورمووریـ"ی شارستانی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام ژەهراوی بوونە و ٢١ کەسیان بۆ نەخۆشخانە ڕاگویزراون.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانان، ٢٥ی کارمەندی ناوەندی بوومەلەرزەناسی لە ئیلام کە ژەهراوی دەبن بۆ نەخۆشخانە ڕادەگوازرێن.

ئەو کەسانە حاڵەتی هێڵنج و ڕشانەوەیان هەبووە. بە قسەی پزیشکاکانی نەخۆشخانەی دێهلوران ئەو کەسانە لە ڕێگای خواردنی چێشت ژەهراوی بوونە.

هەواڵدەرییەکانی فەرمیی ڕێژیمی ئێران ئاماری جیاواز لەبارەی ژەهراویبوونی کارمەندانی ئەو ناوەندە بڵاو دەکەنەوە.

هەواڵدەریی "فارس" بڵاوی کردووەتەوە ٢٨ کەس ژەهراوی بوونە و "ئیرانا" ٢٥ کەس.

زانیارییەکان لەبارەی ژەهراویبوونی ڕێژەی کارمەندان ناڕوونە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا زیاتر لە ٣٥٠ کەس لە دانیشتوانی گوندی "شێخ سڵه" بەهۆی ڕژانی زێراوەکان بۆ ناو چاڵاوی ئاوی خواردانەوەی ئەو گوندە ژەهراویبوون.